یه‌حیا عه‌بدولناسر به بڕیارێكی حكومی راسته‌وخۆ له سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ڕواته زانكۆ
وێستگه‌نیوز-
له روداوێكی ده‌گمه‌ندا، حكومه‌تی میسر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناردنی راسته‌وخۆی قوتابییه‌ك له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه، بۆ خوێندن له كۆلیژی زانست له زانكۆی دمیات له دێلتای میسر، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات به قۆناغه جیاوازه‌كانی دیكه‌ی خوێندندا تێپه‌ڕێت.
له راگه‌یاندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی میسردا هاتووه: "بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێنمایی سه‌رۆك عه‌بدولفه‌تاح سیسی بووه، به دابینكردنی چاودێری ته‌واو بۆ ئه‌و قوتابییه. ئه‌مه دوای دیراسه‌كردنی ئه‌و داواكارییه بووه كه له لایه‌ن دایكی قوتابییه‌كه‌وه پێشكه‌ش كرابوو، به‌و پێیه‌ی قوتابییه‌كه یه‌كێكه له قوتابیه نایاب و بلیمه‌ته‌كان و وه‌ك هانده‌رێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی كه كارامه‌یی و توانای تایبه‌تیان هه‌یه".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌وه‌ش له‌ژێر رۆشنایی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنی كه‌سانی بلیمه‌ت دێت، له پێناو ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك بتوانێت هاوشانی گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و توێژینه‌وه زانستییه‌كان رێبكات".
هۆكاره‌كانی بڕیاره‌كه چین؟
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر، به‌هۆی بلیمه‌تییه زانستییه‌كه‌یه‌وه، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به ناردنی قوتابی یه‌حیا عه‌بدولناسر محه‌مه‌د كه قوتابی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تاییه، له قوتابخانه‌ی زمانه‌كان له دمیات، بۆ خوێندن له كۆلیژی زانست له زانكۆی دمیات. هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسپێردران، رێوڕه‌سمه كارگێڕییه‌كانی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته، ته‌واو بكه‌ن.
*ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا مینحه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی پێشكه‌ش به خێزانی قوتابییه‌كه بكات، تاكو قوتابییه‌كه بتوانێت به‌شداری پرۆگرامی خوێندكاره بلیمه‌ته‌كان له زانكۆی زێوه‌یل بكات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كه بگاته ئه‌و پێگه زانستی و ئه‌كادیمییه‌ی كه شایه‌نیه‌تی، به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه، خه‌رجی قوتابییه‌كه و خێزانه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
*وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تواناسازی "IQ Test" بۆ قوتابییه‌كه ئه‌نجامدا، به پشتبه‌ستن به‌و ئه‌نجامانه‌ی قوتابییه بلیمه‌ته‌كه به‌ده‌ستیهێنا، شایسته‌ی ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دیكه كه دواكارییان پێشكه‌ش كردبوو له شاری زێویل وه‌ربگیرێن، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان بكات.
*تاقیكردنه‌وه‌ی تواناسازییه‌كه، له‌سه‌ر ئاستی قۆناغی ئاماده‌یی گشتی له میسر، تاقیكردنه‌وه‌ی مادده زانستییه‌كانی فیزیا و كیمیا و بیركاری و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی له‌خۆگرتبوو"STEM" ، تاقیكردنه‌وه‌كه چوار كاتژمێری خایاند و تێیدا قوتابییه‌كه، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و بوو به یه‌كێك له باشترین 10 قوتابی كه داواكاریان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن پێشكه‌ش كردبوو.
*جگه له‌وه قوتابییه‌كه تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ كرا، تاقیكردنه‌وه‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند و تێیدا ئاستی نایابی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش واده‌كات بتوانێت له زانكۆ بخوێنێت، بێ ئه‌وه‌ی ناچاربێت پرۆگرامی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی زمانی ئینگلیزی ئه‌نجامبدات. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوانه چاوپێكه‌وتنه شه‌خسییه‌كه‌شی تێپه‌ڕاند. به‌مه‌ش به پله‌ی نایاب تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆی زێویل-ی تێپه‌ڕاند.
دایكی قوتابییه بلیمه‌ته‌كه زۆر دڵخۆشه
دایكی قوتابی یه‌حیا عه‌بدولناسر، له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی عه‌ره‌بی، به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت زۆر دڵخۆش بووه، بڕیاری وه‌رگرتنی راسته‌وخۆی كوڕه‌كه‌ی له زانكۆ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، بڕیاره‌كه‌ی پێڕاگه‌یه‌نراوه و ده‌ڵێت: "خۆشییه‌كه‌مان تا بڵێی گه‌وره‌یه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ من كتوپر بوو، چاوه‌ڕێی هه‌مو ورده‌كارییه فه‌رمییه‌كان و رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌م".
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، قوتابی یه‌حیا عه‌بدولناسر به‌شداری زۆرێك له لێكچه‌ره زانستییه‌كانی كۆلیژی زانست له زانكۆی دمیات-ی كردووه. پێشتر بڕوانامه‌یه‌كی وه‌رگرتووه، تێیدا رێگه‌ی پێده‌درێت وه‌ك "سیستمی گوێگر" ئاماده‌ی هه‌ندێك له وانه زانستییه‌كان ببێت.
محه‌مه‌د ئیسماعیل راگری كۆلێژی زانست له زانكۆی دمیات و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی وانه وتنه‌وه به قوتابییه‌كه، ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه ناوبراو له زانست و بیركاری و كیمیا و فیزیا بلیمه‌ته و ئه‌وان هه‌مو پێداویستییه‌كی چاودێری زانستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
PM:07:36:09/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 8560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت