عێراق بڕیاری دا... "پێشمه‌رگه‌كان"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەبرێنە 2 کەمپ
وێستگه‌نیوز-
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكرد كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون كه دوو كه‌مپ بۆ "پێشمه‌رگه‌كان"ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی حكومیی عێراقی له زاری قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویكرده‌وه كه "دوو كه‌مپ یه‌كێكیان له هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه‌یان له سلێمانی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست ده‌كرێن.
قاسم ئه‌عره‌جی ده‌ڵێت: "حكومه‌ت پێداگره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆوه. حكومه‌ت ئه‌و كاره‌شی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا له‌نێوان عێراق و ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چه‌كدارانی ئێرانی سه‌ر خاكی عێراق پێكهێندرا".
وتیشی: "دوای 14 كۆبوونه‌وه له به‌غدا، هه‌ولێر، سلێمانی و تاران، گه‌یشتینه رێككه‌وتن كه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان به درێژایی سنوور له پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ناوچه دووره‌كان بگوازینه‌وه و له چه‌كیش دایانبماڵین".
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكراشیكرد كه "ئێستا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مپه فه‌رمییه‌كان دایانبنێین، كه له ژێر سه‌رپه‌شتیی حكومه‌تی عێراقدا ده‌بن".
راشیگه‌یاند كه ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ولێر و دواتر كه‌مپی دووه‌م له سلێمانی دروست ده‌كرێت.
رۆژی 19ـی ئاداری 2023، عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئه‌وكاتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له به‌غدا رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان واژۆ كرد. یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، تایبه‌ت بوو به دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان."
ڕێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئێران سێ بڕگه له‌خۆده‌گرێت كه بریتین له:
ــ ڕێگریكردن له دزه‌كردنی چه‌كداران ئه‌وه‌یش دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانی سنوور.
ــ ڕاده‌ستكردنی داواكراوان كه به‌پێی یاسا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه و مه‌به‌ست لێی سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبانه‌ن
ــ چه‌كداماڵین و گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌مپه‌كان (كه له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت) و له‌گه‌ڵ داخستنی سه‌ربازگه‌كان.
له 28ی مانگی ئابی 2023[ه، باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ڕایگه‌یاندبوو"عێراق پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی به رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران جێبه‌جێ كردووه".
رۆژی شه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2023ش عه‌مید عه‌باس نیلفروشان جێگری ئۆپراسیۆنه گشتییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی وتی: 19ی ئه‌م مانگه دواواده‌یه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات چه‌ك بكه‌ن و هۆشداری دا له‌وه‌ی "رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین".
PM:06:16:09/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت