خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ وته‌كانی مامۆستاكه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌رامبه‌ر خانمه په‌یامنێره‌كه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان هاته سه‌رخه‌ت و به‌دواداچوون بۆ وته‌كانی مامۆستاكه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌رامبه‌ر خانمه په‌یامنێره‌كه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نوسراوێكی به ژماره (1437) له ڕێكه‌وتی (2023/11/5) به ئیمزای د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه "كاری پێویست ئه‌نجام بدرێت به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچونی وته‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی كه له چاوپێكه‌وتنێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه و وشه‌ی نه‌شیاوی به‌كارهێناوه به‌رامبه‌ر خانمێكی رۆژنامه‌نووس دوور له داب و نه‌ریت و پیشه‌كه‌ی خۆی".
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سلێمانی ڕاسپاردووه "به‌زووترین كات دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كه له ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه".
پێشتر راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وته‌كانی مامۆستاكه‌ی زانكۆكه‌یان به‌رامبه‌ر خانمه په‌یامنێره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت".
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیدا مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی شه‌ونم مه‌حمود په‌یامنێری مۆجۆ كورد له‌باره‌ی گردبوونه‌وه‌ی (فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ)، پێی ووتوه "هاتووی خۆت ده‌رخه‌یت، خۆت جوانكردووه، ئه‌م ناوه ئه‌گه‌ڕێیت یه‌كێ بتبینێ شوو بكه‌یت بۆ خۆت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:06:48:06/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت