زانكۆی سلێمانی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بێڕێزیكردن به خانمه په‌یامنێره‌كه وه‌رگرت
وێستگه‌نیوز-
راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وته‌كانی مامۆستاكه‌ی زانكۆكه‌یان به‌رامبه‌ر خانمه په‌یامنێره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2023 راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێمه وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی كه خۆمان راگه‌یاندنكارین و له‌هه‌مانكاتیشدا كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ین و پسپۆڕی بواره‌كه‌شین، رێزێكی تایبه‌ت له‌راگه‌یاندنكاران و پیشه‌كه‌یان ده‌گرین و به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه هاوكارێكی باشی بین بۆیان و وابكه‌ین كه به‌شێك له‌كارو چالاكییه‌كانمان به‌بێ جیاوازی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكرێنه‌وه‌و راگه‌یاندنه‌كان ببنه گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگمان".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "بۆیه وه‌ك راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به كچه رۆژنامه‌نوسێك به‌كارهێنا، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه به مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین".
ئاشكراشیكرد كه "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت".
راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی، رۆژنامه‌نووسان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "وشه‌كانی ئه‌و مامۆستایه گوزارشت ته‌نها له بۆچوونی خۆی ده‌كات نه‌ك زانكۆی سلێمانی، كه پێده‌چێت له توڕه‌بووندا ئه‌و وتانه‌ی وتبێت".
راشیگه‌یاندووه كه "جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه راگه‌یاندن به یه‌كێك له هه‌ره پایه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌زانین و میدكاران و رۆژنامه‌نوسانیش كه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ن رێزیان لێده‌گرین".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیدا مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی شه‌ونم مه‌حمود په‌یامنێری مۆجۆ كورد له‌باره‌ی گردبوونه‌وه‌ی (فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ)، پێی ووتوه "هاتووی خۆت ده‌رخه‌یت، خۆت جوانكردووه، ئه‌م ناوه ئه‌گه‌ڕێیت یه‌كێ بتبینێ شوو بكه‌یت بۆ خۆت".
PM:04:57:06/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت