وهزارهتی خوێندنی باڵا كرێی خوێندنی له زانكۆ و پهیمانگا تایبهتهكان كهمكردهوه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاریدا بۆ خوێندنی خوێندنی زانکۆ و کۆلیژی زانکۆیی و پەیمانگە تایبەتەکان كهم بكاتهوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانێکی بە ژمارە (1397) لە (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) به واژووی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهرکردووەو بڕیاریداوە بە کەمکردەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ، کۆلیژیی زانکۆیی و پەیمانگە تایبەتەکان.
لە فەرمانەکەدا هاتووە، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکەتان بە رێژەی 10% لەو زانکۆیانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان لە گروپی (B)ن، ئەو زانکۆ تایبەتانەش كه لە گروپی (C)ن بە رێژەی 15% و زانکۆ تایبەتەکانی گروپی (D) بە رێژەی 20% کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە بۆ ئەمساڵی خوێندن.
سهبارهت به کۆلیژە زانکۆییەکان و پەیمانگە تایبەتەکانیش، بڕیاردراوە بە رێژەی 20% کرێی خوێندن کەمبکرێتەوە.
PM:04:30:31/10/2023
ئهم بابهته 5440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت