وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 80 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سه‌ربازی ده‌فرۆشێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌نیازه به زیادكردنی ئاشكرا 80 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سه‌ربازی و ئامێری له كاركه‌وتوو و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه بفرۆشێت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "به‌ڕێوبه‌رایه‌تی میره‌ی گشتی سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت، كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دوو زیادكرنی ئاشكرادا نیازی فرۆشتنی(80) ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سه‌ربازیی و ئامێری له كاركه‌وتوو و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی گه‌ڕاوه‌ی هه‌یه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی میره‌ی گشتی سه‌ربازی، داوا له هه‌موو كڕیاران ده‌كات ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له‌و زیادكردنه‌دا بكه‌ن، له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه تاكوو ماوه‌ی (10) ڕۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی میره‌ی سه‌ربازی له به‌حركه بكات بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "زیادكردنی یه‌كه‌م بۆ كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆری گه‌راوه، به پێی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 2021 له به‌رواری 2023/11/12 به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت: "زیادكردنی دووه‌م بۆ(80) ئۆتۆمبێلی له‌كاركه‌توویی سه‌ربازی له به‌رواری 2023/11/13، له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی میره‌ی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
PM:03:22:30/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 3960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت