ئه‌ردۆغان: ئیسرائیل وڵاتانی خۆرئاوای له‌پشت نه‌بێت، به‌رگه‌ی سێ رۆژ ناگرێت
وێستگه نیوزـ
لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ئیسه‌نبوڵ له توركیا چالاكییه‌كی گه‌وره به‌ناوی"میتینگی گەورەی فەلەستین" رێكخراو و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ش به‌شداریی تێدا كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، وتارێكی له بۆنه‌كه‌دا پێشكه‌ش كرد و وتی: "کەسانێک غەززە لە دوورەوە دەبینن، وەک شوێنێکی زۆر دوور کە هیچ پەیوەندی بەوانەوە نەبێت. بە داخەوە تەنانەت بە ئاشکراش باس لەوە دەکەن".
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل قه‌رزاری خۆرئاوا بێت، ئه‌وا تورکیا قەرزاری ئه‌و وڵاتانه نییە، ئه‌وه‌تا بە ئاسوودەیی قسە دەکەین، چونکە تورکیا قەرزداری خۆرئاوا نییە و وتی: "مادەم قه‌رزاری ئێوه نین، ئەردۆغان بەم شێوەیە قسە دەکات".
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی: ئه‌گه‌ر پشتیوانی و هاوكاریی وڵاتانی خۆرئاوا نه‌بوایه، ئیسرائیل به‌رگه‌ی 3 رۆژی نه‌ده‌گرت، كه‌واته به‌پرسی یه‌كه‌م له‌وه‌ی به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا هاتووه، رۆژئاوایه چونكه ئه‌وان پشتیوانیی ته‌واو له كوشتنی منداڵان ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان وای ده‌ربڕی كه له‌پێناو غه‌ززه‌دا هه‌ست به "غه‌مباری" ده‌كه‌ن و وتی: "له پشتی ستمه‌لێكراوانین، دووپاتیشی ده‌كه‌مه‌وه كه حه‌ماس تیرۆرست نییه"، هاوكات رووی له ئیسرائیل و وڵاتانی خۆرئاواش كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت جه‌نگێكی نوێ له‌نێوان "مانگ و خاچ" (موسڵمان و جوله‌كه) هه‌ڵگیرسێنن، ئه‌وا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هێشتا نه‌مردوه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك له ئه‌ردۆغانه‌وه به‌وه‌ی ئاماده‌ن ئه‌و جه‌نگه بكه‌ن.
PM:05:48:28/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت