لێدوانێك له سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌وه له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی قه‌ره‌چوغ
وێستگه‌نیوز-
سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه هێشتا دۆخی چیای قه‌ره‌چوخ و ده‌وروبه‌ری ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به زوترین كات بگاته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشت بوو".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، فه‌ریق عیسا عوزێر سوپاسالاری پێشمه‌رگه له‌میانی رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ساڵح زراری، فه‌رمانده‌ی لیوای 18ی پیاده‌ی پێشمه‌رگه كه له شه‌ڕه‌كه‌ی مه‌خمور برینداربوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا، لێدوانێكی دا.
فه‌ریق عیسا عوزێر سوپاسالاری پێشمه‌رگه وتی: "له رووداوه‌كه‌ی قه‌ره‌چوغ له سنوری مه‌خمور سێ پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 17 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون".
وتیشی: "له لایه‌نی سوپای عێراقیش دوو شه‌هید هه‌بوون و 8 سه‌ربازیش برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دروستكرا به‌دواداچوونه‌كانی ته‌واوكردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین به‌زوترین كات، دوێنێ كۆبونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه".
سوپاسالاری پێشمه‌رگه روونیشیكرده‌وه كه "هێشتا دۆخی ناوچه‌كه ئاسایی نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاسایی بكرێته‌وه".
په‌یوه‌ست به هۆكاری روداوه‌كه و پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، فه‌ریق عیسا عوزێر باسی له‌وه كرد كه "رووداوه‌كه ده‌ستێكی ده‌ره‌كی تێدابوو، بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه رووبدات".
ئێواره‌ی 22ی ئه‌م مانگه، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 80ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا رویدا، به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌شه‌وه دو پێشمه‌رگه شه‌هیدبون، به گیانله‌ده‌ستدانی عه‌قید ساڵح زراری كۆی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه گه‌یشته سێ كه‌س و 17 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون، دوو سه‌ربازی عێراقیش گیانیان له‌ده‌ستدا و 8 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:06:39:26/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 6192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت