فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه گیانی له ده‌ستدا
ساڵح زراری، فەرماندە کۆچکردووەکە
وێستگەنیوز-
ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە دوای سێ رۆژ لە برینداربوونی لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور، بەرەبەیانی گیانی له ده‌ستدا.
ئێوارەی رۆژی 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور شەڕ روویدا. ئەو رۆژە لە شەڕەکەدا دوو پێشمەرگە گیانیان له ده‌ستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە یەکێک بوو لە بریندارەکانی شەڕەکە و بەیانیی ئەمڕۆ و دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی له ده‌ستدا.
AM:09:00:26/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 4908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت