زانكۆی سلێمانی بایكۆتی شكاند: ههفتهی داهاتوو دهوامه
وێستگه نیوزـ
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی دوای کۆبونەوەی ئاسایی ھەفتانەی خۆی، بڕیاریدا ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەوامی خوێندن لە زانکۆ دەستپێدەکاتەوە.
ئهنجومهنهكه رونكردهوهیهكی بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت: لە لایەکەوە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، لە لایەکی ترەوە جەختیش لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان دەکاتەوە.
دهقی رونكردنهوهكه:
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانییەوە لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤...
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٢٥ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ھەفتانەی ژمارە (٥)ی ئەنجامدا، یەکێک لە بڕگەکانی کارنامە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤. لەو بارەیەوە گەیشتنە ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوە:
١. ئەنجوومەن لە لایەکەوە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، لە لایەکی ترەوە جەختیش لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان دەکاتەوە.
۲. لە پێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و ھەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە (٢٣) ھەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، ئەنجوومەنی زانکۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٢٨ وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند و ھەر لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵا-ی بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسەند کرد. لەبەر ئەوە، داواکارین لە سەرجەم خوێندکاران بەپێی خشتەی وانەی کۆلێژەکان و خشتەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان سەردانی زانکۆ بکەنەوە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ ھەموو لایەک.
ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی
٢٠٢٣/١٠/٢٥
PM:02:20:25/10/2023
ئهم بابهته 2796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت