پۆلیسی ڕاپەڕین: منداڵێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا


وێستگه‌ نیوزـ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ منداڵێک برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و وتەبێژی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینیش ده‌ڵێت، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی زانیاریەکانی وێستگە نیوز، هۆکارەکەی دیار نییە منداڵەکە دەستکاری چەکی کرد بێت و فیشەکەکە دەرچوبێ یاخود کەسێکی تر دەستکاری چەکی کردبێت و بوبێته‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌، شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بەۆێستگەنیۆزی ڕاگەیاند: دوا  نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێک  برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (س،ع،ێ‌) تەمەن ٩ ساڵ لە ڕەگەزی مێ دانیشتوی قەزای حاجیاوا گەڕەکی دابان کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبوو، ناوبراو بەسەردان لەماڵی باپیری بووەلەڕانیە.

ئاماژەی بەوەشکرد لەبەر سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی لەڕێگا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداو لە بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی ڕانیە دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوه‌ته‌وە. 

ده‌شڵێت: بەگوێرەی وتەی کەسوکاره‌كه‌، کاتێک کچەکە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر لەماڵی باپیری بووە لە ڕانیە گەڕەکی کێوەڕەش، لەو کاتەدا یەکێک لەمنداڵەکان دەستکاری چەکی کردوەو فیشەک بەر کچەکە کەوتووە.

دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین بۆشوێنی ڕوداوەکە، لە شوێنی ڕوداوەکە دەستگیرا بەسەر چەکێکی کڵاشنکۆف لەگەڵ دوو قەوانی تەقیوو.


PM:11:01:23/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت