"یه‌كێتی هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌دات"
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌دات.
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، بڵاویكرده‌وه كه "له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه داوا له شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه كراوه تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "شۆڕش ئیسماعیل نیگه‌رانه و پێیوایه ئه‌وكاته‌ی له وه‌زاره‌ت بووه، ڕاپۆرتی هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر دراوه‌ته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به نزیكایه‌تی پارتی تۆمه‌تبار كراوه".
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتی سه‌رباری قه‌بوڵ نه‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ڕۆیشتووه‌ته ماڵه‌وه و ده‌وام ناكات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: "شۆڕش ئیسماعیل داوایكردووه ڕه‌دی ئیعتیباری بۆ بگێڕدرێته‌وه. بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیش به‌ڵێنی گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌دی ئیعتیباری پێداوه، كاتێك چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی حزبه‌كه‌یدا سه‌ردانیكردووه".
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "شۆڕش ئیسماعیل هێشتا هیچ بڕیارێكی به گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌داوه و له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌شی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی هه‌یه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئێستادا له‌لایه‌ن عه‌بدولخالق باپیری بریكاری وه‌زاره‌ته‌وه له پشكی پارتی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. به‌رپرسانی تیمی یه‌كێتی و پارتی له‌و وه‌زاره‌ته ناكۆكی و ململانێی توندی نێوانیان نه‌شاردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، یه‌كێتی هه‌وڵیدا ڕێباز بیركۆتی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له جێگه‌ی شۆڕش ئیسماعیل دابنێت به وه‌زیری پێشمه‌رگه. به‌ڵام ناكۆكی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی ڕێگربوو له دانانی وه‌زیری نوێ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته.
سه‌ره‌تای مانگی 3ی ئه‌مساڵ، كاتێك لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و به‌رپرسانی هه‌رێم دا كۆبوویه‌وه، رێباز بیركۆتی وه‌كو كاندیدی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی له‌وباره‌وه وتی: "پێشتر هه‌وڵ هه‌بوو بۆ دانانی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵام لایه‌ك ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌دا، بۆیه مه‌سه‌له‌كه ئێستا لای سه‌رۆكی یه‌كێتییه".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت: "كاك شۆڕش ڕازی بووه به گه‌ڕانه‌وه یاخود نا، چی پێوتراوه و نه‌وتراوه، خۆی ده‌زانێت، من نازانم".
به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه، له ئێستادا یه‌كێتی ناتوانێت وه‌زیرێكی نوێ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابنێت، بۆیه چاره‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه به بێ وه‌زیر تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان یاخود گێڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیله بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
سه‌عدی پیره، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه"په‌رله‌مان نه‌ماوه، ناتوانرێت وه‌زیری نوێ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابنرێت".
سه‌عدی پیره ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ گێڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لێدوان بدات.
ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه ده‌وام نه‌كردنی وه‌زیری پێشمه‌رگه، گرفتی گه‌وره‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه دروستكردووه و كۆمه‌ڵێك ئیش و كاری گرنگ دووچاری ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت: "وه‌زیر به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه. هه‌موو ده‌سه‌ڵاته یاسایی و دارایی و كارگێڕییه‌كان به‌ده‌ست وه‌زیره‌وه‌یه. گفتووگۆی نێوان وه‌زاره‌ت و هاوپه‌یمانان له ڕێگه‌ی وه‌زیره‌وه ده‌كرا، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی له ڕێگه‌ی وه‌زیره‌وه ده‌كرا. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێو وه‌زاره‌ت دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رگری هه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌زیره‌وه ده‌كرێت".
ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕوونیكرده‌وه، له وه‌ته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌وام ناكات، زۆربه‌ی ئیش و كاره یاسایی و كارگێڕی و داراییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كه په‌كیانكه‌وتووه و ده‌ڵێت: "وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌بێت هه‌فتانه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات و گرفته‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌باته نێو كۆبوونه‌وه تا بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت. به‌ڵام له وه‌ته‌ی وه‌زیر ده‌وام ناكات، كه‌س نییه نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت بكات له كۆبوونه‌وه‌كاندا".
هه‌وڵه‌كه‌ی یه‌كێتی له كاتێكدایه كه بافڵ تاڵه‌بانی له یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی پێنجهه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه 27ی مانگی ڕابردوو له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له میانه‌ی به‌شداریكردنی له دیداری مێریدا، بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی دوای كۆنگره له‌گه‌ڵ هاوكارانی له ناو یه‌كێتی كارده‌كات بۆ داڕشتنی "پلانێكی پێنج ساڵی" و وتی: "ئێمه به‌نیازین به زووترین كات وه‌فدێك بنێرین بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان و هه‌وڵێك بده‌ین به بیروبۆچونێكی تازه به‌رنامه‌ی خۆمانیان بۆ شیده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ڕوویداوه پێشتر ڕوویداوه و ئێمه هیچ حیسابی بۆ ناكه‌ین. ئه‌مانه‌وێت جارێكی تر ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه".
PM:09:47:19/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت