توركیا دهستیكردهوه به بۆردومانی چڕی کۆبانێ و ناوچهكانی دیكهی رۆژئاوای کوردستان
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگهیاند ئەمشەو هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی 15 پێگەیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردوە، تەڤگەری ئازادیش داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات بریاری ناوچەی دژەفرین بۆ باشور و رۆژئاوای کوردستان دەربکات.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە بۆردومانەکاندا کۆگای چەک و بنکەی شەڕڤانان کراونەتە ئامانج، راشیگهیاندوه كه له بۆردومانهكانیاندا خهڵكی مهدهنی دۆستەکانیان و شوێنەوارەکان دەپارێزن.
بهپێی زانیارییهكان، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا سایلۆی گەنمی عامودا و پرۆژەی ئاوی دێریک و چەند ناوچەیەکی دیکەی كانتۆنی جزیرە-یان كردوهته ئامانج.
ههر ئهمشهو تەڤگەری ئازادی رایگهیاند: هێرشکردنە سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی رۆژئاوای کوردستان بە بەرچاوی جیهانەوە پێشێلکارییەکی ئاشکرای نێودەوڵەتییە و دەکەوێتە خانەی تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی.
بهپێویستیشی زانیوه، "نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان هەستن و چیتر رێگە نەدەن بە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری لەسەر خاکی کوردان."
تەڤگەری ئازادی داواشیكردوه هەرچی زووە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دژهفڕین بۆ باشور و رۆژئاڤای کوردستان دهربكات و داواشی لەلایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان كردوه وەک ئەرکێکی ئەخلاقی نیشتمانیی خاوەن هەڵوێست بن.
PM:11:42:06/10/2023
ئهم بابهته 4220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت