خەڵاتی نۆبڵ لە بواری پزیشکی بە دوو داهێنەری ڤاکسینی كۆرۆنا به‌خشرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد لەلایەن دامەزراوەی نۆبڵەوە "خەڵاتی نۆبڵ" لە پزیشکی یان فیسیۆلۆجی راگەیه‌ندرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە پەیمانگای کارۆلینسکا لە سوید سازکرا، تۆماس پێرلمان، سکرتێری ئەنجومەنی نۆبڵ خەڵاتەکەی پێشکه‌ش بە دوو داهێنەری ڤاکسینی کۆڤید-19 کرد بە ناوەکانی پڕۆفیسۆر کاتالینا کاریکۆ و د. درو وایسمان.

خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٢٢یش لە بواری پزیشکیدا بەخشرایە زانای بایۆلۆجی سویدی، سڤانتی پابۆ-ی تەمەن ٦٨ ساڵان، ئه‌وه‌ش بەهۆی "دۆزینەوەکانی سەبارەت بە پەرەسەندنی مرۆڤ لە ڕێگەی جینۆمی هۆمینینە لەناوچووەکان".

لەسەر وەسیەتی ئەلفرێد نۆبڵ-ی سویدی، دوای نۆ ساڵ لە کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە، لە نۆی حوزەیرانی ١٩٠٠دا دامەزراوەی نۆبڵ پێکهێنرا، کە خەڵات دەبەخشرایە ئەو کەسانەی خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن، لەبەر ئەوە بە بەناوبانگترین خەڵاتەکانی جیهان دادەنرێت.

خەلاتەکانی نۆبڵ لەلایەن ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانستەکان، ئەکادیمیای سوید، پەیمانگای کارۆلینسکا و لیژنەی نۆبڵی نەرویجەوە لە پێنج لقی جیاوازی بوارەکانی فیزیا، کیمیا، ئەدەب، ئاشتیی و پزیشکیدا دەبەخشرێت بە سەرکەوتووترین کەسایەتییەکان.


PM:05:03:02/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو