سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و و پرسی بودجه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبوونه‌وه و تاووتوێ دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و پرسی بودجه كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئه‌یلولكی 2023، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و پرسی بودجه‌ی عێراق خستووه‌ته به‌رباس".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و پاراستنی مافه‌كانی هه‌مووان كرده‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "تاووتوێكردنی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، داكۆكییان له خواستی دوولایه‌نه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو".
PM:11:47:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت