دژه تیرۆری کوردستان : فڕۆكه‌كانی توركیا به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ و سێ چه‌كداریان له‌ شنگال كوشت


وێستگه‌ نیوزـ

دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردوه‌ته‌ ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و 3 چەکدار کوژراون.

دژه‌ تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت كه‌ بە گوێرەی زانیارییەکانیان، "كاتژمێر 3ی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە ناوچه‌ی چلمێرا لە چیای شنگال کردوه‌ته‌ ئامانج."

" بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و 3 چەکدار کوژران." دژه‌ تیرۆری كوردستان وای وتوه‌.


PM:06:02:17/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت