قوباد تاڵه‌بانی‌: له‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ و مووچه‌ درێخی ناكه‌ین


وێستگه‌نیوز-
جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ و موچه‌ درێخی ناكه‌ن.


قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌نده‌ و و شاندی هه‌رێم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان زۆر راشكاوانه‌ و جدی و ئه‌رێنی بوون".

قوباد تاڵه‌بانی‌ ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی كوردستان و به‌ تایبه‌تیش مووچه‌خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ و مووچه‌ درێخی ناكه‌ین".

ئه‌مڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌ كاتژمێر 11ـه‌وه‌ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و سه‌ركرده‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستپێكردووه‌.


PM:11:56:14/09/2023








ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت