وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات كێشه‌كانیان له‌سه‌ر بودجه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکارایگەیاند، بەردەوام دەبن لە داواکردن لە هەولێر و بەغدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانیان لەسەر بودجە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەین، بەپێی دەستوور ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق دا بێت.

 " هەر وەک لە کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی باڵای ئەمەریکا و عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دوپاتمان کردەوە، داوا لە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکەین ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بودجە چارەسەر بکەن، بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق دابێت، وەک ئەوەی لە دەستووری عێراقدا داواکراوە." ماتیو میلەر وای وت.

داواكارییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مه‌سرور بارازنی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بە یاوەری ژمارەیەک وەزیر بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.


PM:10:39:13/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت