پۆلیسی ڕاپەڕین :ئەو کەسەی خانووی هاوڵاتیەکی لە قەزای حاجیاوا سوتاند دەستگیرکرا


وێستگه‌ نیوزـ

پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: چەند مانگێک لەمەوبەر دزێک چووه‌ باخی هاوڵاتیەک لەقەزای حاجیاوا هاردی کامێرای چاودێری دزیوە دواتر خانوو و ماڵی ناوباخەکەی سوتاند و زیانێکی زۆری پێگەیاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: دوای سکاڵای هاوڵاتیەکە مەلەفی لێکۆلێنەوە بۆ ڕوداوەکەکرایەوە و پۆلیس توانی دواتر دزەکە دەستگیر بکەن.

" شەوی ڕابردوو لەکاتی دانانی  چەند بازگەیەکی کاتی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، دوای ئەوەی دەرکەوت تۆمەتبارەکە بە ئۆتۆمبیلەکەی لە نێوان بازگەکانی ڕانیە-چوارقوڕنە تێپەڕبووە دواتر  لەلایەن هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە ناسرایەوە و دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆک لەقەزای حاجیاوا  تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا." پۆلیسی راپه‌ڕین وای وتوه‌.

ئاشكراشیكردوه‌، تۆمەتبارەکە بەناوی (ع، م، م ) لە ڕەگەزی نێر تەمەن ٤۱ ساڵە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.


PM:10:02:10/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت