چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڕدراوێكی نوێی كۆرۆنا له جه‌زائیر بڵاوبێته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی به‌گری له جه‌زائیر به‌دووری نازانێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته توشی گۆڕدراوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن كه به "ئیریس" یان "ئی جی 5" ناسراوه.
كه‌مال جنوحات، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی به‌گریی جه‌زائیر به رۆژنامه‌ی "شروق"ی وڵاته‌كه‌ی وتوه: له‌ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌و گۆڕدراوه‌ی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێویست به دڵه‌ڕاوكێ و ترس له ڤایرۆسه‌كه ناكات، چونكه 90%ی جه‌زائیرییه‌كان له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆندا، به‌رگریی سروشتییان وه‌رگرتوه‌و جه‌سته‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕدراوه نوێیه به‌هێزه.
هاوكات لیژنه‌ی زانستیی چاودێریی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌زائیر هاوڵاتیانی دڵیان كردوه‌ته‌وه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕدراوه نوێیه و وتویه‌تی كه به‌هۆی پێشكه‌وتنی بایۆلۆجیی ڤایرۆسه‌وه، ئه‌و گۆڕدراوه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات و پێویست به ترس ناكات، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس له گۆڕدراوه‌كه له‌وانه‌یه به‌رگریی له‌شی مرۆڤ دابه‌زێنێت به‌تایبه‌ت له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه.
PM:11:19:20/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت