دژه‌تیرۆری كوردستان: له‌ قامیشلۆ توركیا به‌ درۆن ئۆتۆمبێلێكی‌ به‌ ئامانج گرت


وێستگه‌ نیوز-
دژه‌تیرۆری‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ شاری‌ قامیشلۆی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، سوپای‌ توركیا به‌ فرۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان، ئۆتۆمبێلێكی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل "یه‌په‌گه‌"ی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ "به‌رپرسێك و 3 چه‌كدار كوژران".

دژه‌تیرۆری‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ی ته‌مموزی 2023 كاتژمێر 17:00، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌ی له‌ ته‌لمه‌عرووف له‌ سنووری شاری قامیشلۆ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كرده‌ ئامانج.

دژه‌تیرۆری‌ كوردستان ده‌ڵێت: "به‌هۆیه‌وه‌ به‌رپرسێك و 3 چه‌كدار كوژران"، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكرا بكات.

لای‌ خۆیه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌ ئامانجگرتنی‌ دوو ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی‌ توركیا كرد و رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 3 كه‌س كوژراون و دووانی‌ تر بریندار بوون.


PM:09:26:27/07/2023


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت