وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی راگرتنی ده‌وام له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بڕیارێكی دا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ده‌سه‌ڵات بدرێت به سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان (حكومی و تایبه‌ت) و ڕاگری په‌یمانگه‌كان بۆ ڕاگرتنی ده‌وام له كاتی ناله‌باری كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانیان.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ده‌وامی زانكۆكانی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش وهه‌وا و ئه‌و شه‌پوڵه سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی كه ڕویكردۆته ناوچه جیا جیاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر فه‌رمانی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و قوتابیان و به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان. بریاردرا به‌پێدانی ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان (حكومی و تایبه‌ت) و ڕاگری په‌یمانگه‌كان بۆ ڕاگرتنی ده‌وام له كاتی ناله‌باری كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانیان".
PM:11:00:04/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت