وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم: داوا دەکەین هەموو مامۆستایان خۆیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوتن
وێستگەنیوز-
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد، وه‌زیری ته‌ندروستی داوای له مامۆستایان كرد ڤاكسینی دژبه كۆرۆنا وه‌ربگرن.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاماده‌ی بوو، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی له دۆخی كۆرۆنا و ئاماری توشبوان و پشكنین و چاكبونه‌وه و گیانله‌ده‌ستدان و پێدانی ڤاكسینی دژبه ڤایرۆسه‌كه و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا ئەحمەد زوەیتن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جهیانیش ئاماده‌بوو، تیایدا وەزیری تەندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تائێستا ملیۆنێک و 700 ژەمی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەکارهێنراوە، لەو ژمارەیەش تائیستا 58 هەزار و 740 مامۆستا ڤاکسینیان وەرگرتوە و داواشیكرد هەموو مامۆستایان خۆیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوتن.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی ئاشكراشیكرد كه لە سەرەتای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، تائێستا نزیکەی 100 ملیار دیناریان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە خەرجکردوە.
وتیشی: "تائێستا پشکنینی کۆرۆنا بۆ 3 ملیۆن و 587 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان کراوە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 378 هەزار توشبوو تۆمار کراون و 367 هەزار کەسیش چاکبونەتەوە.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ئێستا 3 هەزار و 832 توشووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەن زۆربەیان لە ماڵەوەن و ژمارەیەکی کەمیان لە نەخۆشخانەکانن، لە سەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆناش تائێستا 46 هەزار و 512 نەخۆش پێویستیان بەوە هەبووە لە نەخۆشخانە بخەوێنرێن، لەو ژمارەیەش 7 هەزار و 12 توشبوو گیانیان لەدەستداوە".
AM:11:07:14/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 2956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت