كەلار؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

‌وێنەی ڕووداوەکە

وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند،لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی "پیازەجاڕ" پێنج کەس بریندار بون، لە ئێستاشدا سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ ھەینی 3ی كانوونی یەكەمی 2021, بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەووە، "بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی پیازەجاڕی سەربەناحیەی ڕزگاری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ''نیسان سەنی'' پێنج کەس بریندار بون سەرجەمیان دانیشتوی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای كەلارن."

ئەوەشخراووتەڕوو، "بریندارەکان چوار سەرنشینن لەگڵ لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکەیە، ھەموویان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار."

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، "لە ئێستادا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵنەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە."


PM:04:05:03/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت