نەوەی نوێ بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئەمە عەرزو ئەوە گەز


وێستگە نیوز_

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە چوار نوسراودا داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەكات مۆڵەتی هێنانی سوتەمەنی بدەن بەتەواوی كۆمپانیا و بازرگاكان بۆ هێنانی مەوادی ( ریفۆرمیت و MTB).


دوێنێ شەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر یەكێتی و پارتی رێگبدەن بەنزین بهێنین لیتری دەدەینە (475) دینار.

لەبەرامبەردا عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان بڵاویكردەوە كە قسەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كردووە و رەزامەندیان داوە كە  مۆڵەتی هێنانی ( 10 ملیۆن) لیتر بەنزین  بدەن بە شاسوار عەبدولواحید.

ئەمرۆ یەکشەممە، جوڵانەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی دەکات "کە ئەوان بە نوسراوی فەرمی ڕێبدەن بەنزین و سوتەمەنی بێتە هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ باج و سەرانە و پارەیان لێ بسەندرێت بۆ کۆمپانیا حیزبییەکان و ڕێبدەن نرخی سوتەمەنی و بەنزین دابەزێت."  

مژدە محمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان نوسراوەکانی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، "ئەگەر دەسەڵات و پەرلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات راست دەکەن ئەوا فەرموو بە نوسراوی فەرمی وەڵامی نەوەی نوێ بدەنەوە و رێبدەن هەموو کۆمپانیاکان بێ هیچ باج و سەرانە سەندنێک سوتەمەنی بهێننە هەرێم."  

دەشڵێت، "چاوەڕێی وەڵامین بە نوسراوی فەرمی، نەک بە بڵاوکردنەوەی درۆی میدیایی و پۆستی فەیسبوکی پەرلەمانتارانی سەر بە دەسەڵات."

May be an image of text

May be an image of text
 
May be an image of text

No photo description available.


PM:02:12:24/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت