دوو سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه..سوته‌مه‌نی و وانه‌بێژان و یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ له به‌رنامه‌ی كاردان
وێستگه نیوزـ
بڕیاره دووسبه‌ی رێكه‌وتی رۆژی سێشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و یه‌كێك له بڕگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش باسكردنی كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ و یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆیه و دۆخی خراپی سوته‌مه‌نییه.
له نوسراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران كرد بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی په‌رله‌مان، كه تێیدا خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێن، له كارنامه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتوه كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كرێت، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ دوو پرۆژه‌ی یاساكانی "هه‌واری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانی" و "هاورده‌كردنی بنه‌تۆ و شه‌تڵ" ده‌كرێت.
هه‌ر له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دوایین به‌دواداچون بۆ بابه‌ته‌كانی سێ یه‌كه‌مه‌كان و مامۆستایانی وانه‌بێژی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاوه ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كرێت.
بڕیاریشه له هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا به‌دواداچون بۆ دۆخی سوته‌مه‌نی بكرێت و له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به وزه له په‌رله‌مان باس له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه بكرێت.
PM:01:13:24/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت