وەزارەتی شەهیدان ناوەکانی چوارەم قۆناغی زیندانیانی سیاسی ڕاگەیاند


وێستگە_نیوز

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی قۆناغی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرجدەکرێت راگەیاند.


وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمرۆ سێشەممە 28ی ئەیلوول دەڵێت، دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە 192 لە رێکەوتی 28/9/2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی 192 زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسیان تەواوکردووە، لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی2021.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنیان سەردانی بانکی ناوبراو بکەن، ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

لیستی ناوەکان:

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.


No photo description available.


PM:05:51:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو