لەهەولێر شۆفێرێکی "سەرخۆش بەخێراییەکی زۆر" خۆی بەتەکسییەکدا دەکێشێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر - کەسنەزان بەهۆی "سەرخۆشبونی" شۆفێرێك بەخێراییەکی زۆر خۆی بەتەکسییەکدا کێشاوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر کەسنەزان، لەسایدی هاتن بۆناو شار پێکدادانێک ڕویدا لە نێوان ڕاڤ فۆڕێکی تایبەت و تاکسیەک، لەئەنجامی ڕوداوەکەش 3 کەس بەسەختی بريندار بوون.
PM:01:04:28/09/2021
ئهم بابهته 4420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت