سه‌نته‌ری میترۆ: مافی زانین و دیموكراسیه‌ت له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه
وێستگه نیوز ـ
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری رایگه‌یاند، یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری به‌ره‌وپێشچوونه له رووی ته‌شریعاتی یاسایی، به‌ڵام گرنگ جێبه‌جێكردنیه‌تی.
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهان هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكانیان له بواری ئازادی زانیاری و گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی زانیاری.
وتیشی: "له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه له ته‌شریعات له پێشه‌وه‌ین و له جێبه‌جێكردندا تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، چونكه تا ئێستا دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان به شێوه‌یه‌كی كارا جێبه‌جێی ناكه‌ن".
وتیشی: "راسته فه‌رمانگه‌ی زانیاری هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان به‌شی میدیایان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه چونكه ته‌نها زانیاری ره‌سمی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان باس له‌وه ده‌كات له، "ئه‌مه‌ش وایكردوه میدیاوان و توێژه‌ر و هاوڵاتیان له ده‌ستییان به زانیاری گرنگ نه‌گات".
ئه‌مساڵ 2021 نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی یاساكان له گه‌یشتن به زانیاری و جێبه‌جێكردنیان به ئامانجی بنیاتنان دامه‌زراوه‌ی كارا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام، فراوانكرنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی مافی زانین ده‌كاته‌وه.
ره‌حمان غه‌ریب ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر یاسای ده‌سكه‌وتنی زانیاری به ته‌واوی جێبه‌جێبكرێت، ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ چه‌سپاندنی شه‌فافییه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و كاراكردنی رۆڵ و به‌شداری هاوڵاتیان و میدیاكان له پرۆسه‌یه‌دا".
جه‌ختیكرده‌وه: "مافی زانین مه‌رجی گرنگی حوكمداری باشه، په‌یوه‌ندی نێوان مافی زانین و دیموكراسیه‌ت له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد: "لایه‌نی گرنگی گواستنه‌وه‌ی زانیاری میدیاكانن به بینراو، بیستراو، نوسراو، ئه‌لیكترۆنی، مامه‌ڵه پیشه‌یی و راستگۆیی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵ، گرنگیان كه‌متر نیین له پێدانی زانیارییه‌كان، میدیاكان ده‌بێت راستگۆ بن له گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ هاوڵاتیان، دژی چه‌واشه‌كاری بن و نه‌بوونی سه‌چاوه‌كانی زانیاری نه‌یانخاته ناو داوی هه‌واڵی درۆ".
• هەندێ زانیاری:
• لە خالی (19) ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤدا هاتووە" هەموو كەسێك مافی هەیە بە ئازادی بیر و رای خۆی دەربڕێت. ئەم مافە ئاماژە بەوە دەكات كە هەموو كەسێك بە بێ ترس و دڵەڕاوكێ بڕوای تایبەت بە خۆی هەبێت لە بەدەستهینانی زانیاریی و بیر‌و را و بڵاوكردنەوەیان بەئازادی دەستی بە ئامرازەكانی پێویست رابگات".
• • لە دەستوری زیاتر لە 90 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان، مافی زانیاری وەك مافی بنەڕەتی هاوڵاتیانیان دانراوە، وڵاتی سوید یەكەم وڵاتە بەر لە (243) ساڵ واتە لە ساڵی (1776) مافی بە هاوڵاتیانی خۆی داوە دەستیان بگاتە زانیاری گشتی و بەڵگەنامەی رەسمی.
• • 28ی ئەیلول 2002 لە (سۆفیا) ی پایتەختی بولگاریا بە بۆنەی دامەزراندنی تۆڕی نێودەوڵەتی زانیاری (FOIA) كە دەیان رێكخراوی جیهانی داكۆكیكاری ئازادی زانیاری بوون بە ئەندامی ئەو تۆڕە، ئەو رۆژە وەك رۆژی جیهانی گەیشتن بە سەرچاوەكانی زانیاری دەستنیشانكرا.
• • یاسای ژمارە 11 مافی دەسكەوتنی زانیاری لە دانیشتنی ژمارە (28) ی 5ی حوزەیرانی ساڵی 2013 پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، لە22 ماددە پێكهاتووە. ئامانجی یاساكە تواناداركردن و ئاسانكاریكردن بۆ هاوڵاتیانی هەرێم كە پاراكتیزی مافی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری بكەن كە لە لایەن دامودەزگای گشتی و تایبەتەكاندا هەیە.
هەروەها پشتگیركردنی پرەنسیپەكانی شەفافیەت و بەشداری كارا بۆ چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی و دابینكردنی كەشێكی لەبارتر بۆ ئازادی رادەربڕین و پەخش و بڵاوكردنەوە. لە مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە " پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكان مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات"
• • لە مانگی تەموزی 2016 بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری و دەركردنی رێنماییەكان بۆ ئەم مەبەستە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە.
• • لە كۆبونەوەی رۆژی سێ شەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2016، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كورستان بڕیاردرا رێنمایی ژمار 11ی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری پەسەند بكرێت.
• • رۆژی 10ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی كوردستان متمانەی بەخشی بە تیمی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی پێشكەشكردنی هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەكەیدا و بەتایبەتی لە تەوەری تایبەت بە "ئازادی و دیموكراسی و پێكەوەژیان" لە خاڵی دووهەمدا هاتووە كە "پێداگری لە سەر چەسپاندن و بەهێزكردنی بنەما دیموكراسییەكان و ئازادیی و یەكسانی و دەستخستنی زانیاری بە پێی یاسا بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەكەینەوە".
PM:12:55:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت