ژنه كاندیده سه‌ربه‌خۆكه وێنه‌ی هاوسه‌ره تازه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌رپرسێكی ناڕازییە لە گۆڕان
شه‌ده عه‌لی رۆبیتان
وێستگه نیوز- كه‌ركوك
ژنه كاندیدێكی كورد شه‌ده عه‌لی رۆبیتان دووه‌هه‌مین ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌عید كاكه‌یی، نوێنه‌ری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهێناوه كه ئه‌ویش دووه‌م جاریەتی بچێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ سه‌عید كاكه‌یی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی كه‌ماوه‌ی 30 ساڵ زیاتر پێكه‌وه‌بوون كه‌به‌شێكیان ژیانی ئاواره‌یی پێشمه‌رگه‌یاتی بووه و خاوه‌نی دوو منداڵن، چوەته ژیانی هاوسه‌ری دووهه‌مییه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ده عه‌لی رۆبیتان كه ئێستا كاندیدی سه‌ربه‌خۆیه له‌شاری كه‌ركوك.
شه‌ده عه‌لی ئه‌ویش وه‌ك سه‌عید كاكه‌یی به‌مه‌وه دووجار چوەته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
سه‌عید كاكه‌یی له‌پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی ته‌نها كاندیدێكیش پشتگیری بكه‌م و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌م له هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌پارێزگای كه‌ركوك خاتوو شه‌زا عه‌لی رۆبیتان داودییه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌عید كاكه‌یی له‌په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی خۆیه‌وه وێنه‌ی شه‌ده عه‌لی داناوە، وه‌ك ژنه هاوسه‌رێكی كاندیدكراو ناساندنی. شه‌ده‌ش شه‌وی ڕابردوو وێنه‌ی خۆی و سه‌عید كاكه‌یی له‌شه‌قامه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵواسی.
شه‌ده ڕه‌خنه‌ی توند له‌میدیای هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌و سوپاسی كه‌ناڵی عێراقییه‌ی كردووه كه بێ به‌رامبه‌ر رێكلامیان بۆ كردووه و ده‌ڵێت: كه‌ناڵه كوردییه‌كان هه‌موویان مووچه‌خۆرو مشه‌خۆری حزبه گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستانن "ده‌رفه‌ت ناره‌خسێنن بۆ كاندیده سه‌ربه‌خۆكانی وه‌ك من".
AM:11:32:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 23808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت