مەكۆی هەڵەبجەی گۆڕان: ئه‌وه به‌سه‌رچوو پارتی به‌كۆسته‌ر خه‌ڵك بگوازێته‌وه بۆ ته‌زویر و ده‌نگیان پێ بدات
وێستگه نیوز ـ
مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه‌ی تووند له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو پارتی به كۆسته‌ر خه‌ڵك بگوازێته‌وه بۆ ته‌زویر و ده‌نگیان پێبدات.
مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه: "كارتی به‌هێزی پارتی، نه‌چوونی خه‌ڵكه بۆ ده‌نگدان، به‌شێكتان كاتێك ئه‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه ده‌خوێننه‌وه و پێكه‌نینێكی گاڵته‌جاڕی بۆ ده‌كه‌ن، نا هه‌قتان ناگرین، چونكه له هه‌ڵبژاردنی پێشوتر ساخته‌كاری كردوو بۆشی چووه‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه".
مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌ی جیاوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌م جۆره شیكردنه‌وه‌ی بۆ كردووه:
1- ئه‌و ئامێره‌ی كاغه‌زی ده‌نگدانی ده‌خه‌یته ناو ئه‌گه‌ر دوو ده‌نگت دابێ، ئه‌وا ره‌تی ده‌كاته‌وه و نایه‌ڵێ بچێته ناو سندوقه‌كه‌وه، پێشتر وا نه‌بوو.
2- ئێستا به حوكمی دروست بوونی بازنه‌ی ده‌نگدان، كه‌س ناتوانێ ده‌نگ به كاندیدێكی تر بدات واته ته‌نها له‌و بازنه‌یه‌ی خۆی ده‌توانێت ده‌نگ بدات، ئه‌وه به سه‌رچوو پارتی به كۆسته‌ر و پیكاب بنكه به بنكه خه‌ڵك بگوازێته‌وه بۆ ته‌زویر و ده‌نگیان پێ بدات.
3- كاندیده‌كان هه‌موو خه‌می ده‌رچوونی خۆیانن، چۆن پێی ده‌كرێت هاوكاری كه‌سێكی تر بكات تا ئه‌ویش ده‌ربچێت>
مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکردوە کە ناڕه‌زایی له‌ناو پارتی زۆر بووه به نموونه: كاندیدێكی هه‌ركی هه‌یه له‌ناوچه‌ی زراره‌تی هه‌موو پۆسته‌ره‌كانی ده‌دڕێنن و خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره پابه‌ندی حزبی نابن و ده‌نگی پێناده‌ن، به حوكمی ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی كۆنیان له دژایه‌تی كردن و دوژمنایه‌تی هه‌یه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ناڕه‌زاییه‌كان گه‌یشتوەته ئاستی به‌رپرس به حوكمی هه‌ندێك كه‌س به پله و پۆست شایه‌نی ئه‌و شوێنه نین كه لێی دانراون و هه‌ندێكی تر شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه له جێی ئه‌وان داننه‌راون، ئه‌وه قسه‌ی من نییه قسه‌ی خودی خۆیانه!.
بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجام بدرێت، لایه‌نه‌كانیش بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر هێرشیان بۆ سه‌ر یه‌كتری ده‌ستپێكردووه.
AM:10:52:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 10392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت