وەزیری تەندروستی: خزمەتگوزاریی تەندروستی هاوسەنگ دەگەیەنین بەسەرجەم ناوچەکان

‌د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم

وێستگەنیوز-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەقۆناغی یەکەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئامانجی یەکەمی خۆی بۆ ئەنجامدانی زۆرترین پشکنین و دیاریکردنی توشبووان چڕکردبووەوە، بەڵام لەئێستادا ئامانجیانە زۆرترین کەس ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت خزمەتگوزاریی تەندروستی هاوسەنگ دەگەیەنێتە سەرجەم ناوچەکان.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەهەولێر باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ بنکەی تەندروستی ئازادی دوای نۆژەنکردنەوەی، دوبارە دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیان و لە بنەڕەتدا بوونی بنکە تەندروستییەکان ئاسانکارییەکی تەواوە لەناو گەڕەک و ناوچەکاندا، بەتایبەت کە لەم بنکەیەدا رۆژانە 300 کەس لە خزمەتگوزاریی تەندروستی سودمەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەقۆناغی داهاتوودا  وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامانجییەتی زۆرترین رێژە لەهاوڵاتیانی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەی سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد دەکرێن.


AM:09:37:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت