ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین لە بایدن دەدرێت
وێستگه نیوزـ
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ك ژه‌مێكی پشتیوانی بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی له بایدنی ته‌مه‌ن 78 ساڵ ده‌درێت و پێدانی ئه‌و ژه‌مه زیاده‌یه‌ش له‌سه‌ر رێنمایی راسپارده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستیی ئه‌مریكایه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستیی ئه‌مریكا راسپارده‌ی ده‌ركردوه بۆ پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین به‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 65 ساڵه‌وه‌یه و هه‌مان ژه‌میش ده‌درێت به كه‌سانی ته‌مه‌ن 18 بۆ 64 ساڵ كه نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شه‌كره و قه‌ڵه‌وییان هه‌یه.
هه‌فته‌ی رابردوش جۆ بایدن رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 60 ملیۆن كه‌س له ئه‌مریكا ده‌بێت ژه‌می زیاده‌ی ڤاكسینی دژبه كۆرۆنا وه‌ربگرن.
PM:10:29:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت