وه‌زاره‌تى نه‌وت: داهاتى مانگى رابردوو گه‌یشته‌ 6 ملیار دۆلار

‌داهاتی نەوت

وێستگە نیوز_

وەزارەتی نەوت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئامارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خاوى ئاشكراكرد و راشیگه‌یاند داهاتى مانگی ئابی ئەمساڵ شەش ملیار دۆلارى تێپه‌راند.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئەمرۆ 27ی ئەیلوولی 2021 رایگه‌یاند، کۆمپانیای بەبازارکردن و فرۆشتنی نەوت (سۆمۆ) مانگی رابردوو (94) ملیون و(660) هه‌زار و(239) بەرمیلی نەوتی هەناردەی دەرەوە کردوە، داهاتەکەشی شەش ملیار و(553) ملیون و(762) هه‌زار دۆلار بووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، مانگی رابردوو حکومەت رۆژانە سێ ملیۆن  و(4) هه‌زار و(309) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و  بەتێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوت بە 69.235 دۆلار فرۆشراوە.


PM:06:48:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت