بەرهەم ساڵح: گروپه توندڕه‌وەکان هێز لە سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان بەسەر ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق
وێستگە نیوز_
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، ناكرێت و نابێت هه‌موو شكسته‌كانی خۆمان بخه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیشمان بده‌ینه‌پاڵ خۆمان، ئەو دەشڵێت، "زۆرێك له گروپه توندڕه‌وەکان لە سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌سه‌ر ئه‌مریكادا هێزی لێوه‌رده‌گرن".
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی CNN ی ئەمریکی، دەربارەی جێهێشتنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وپاش ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان لێكه‌وتی زۆری به دوای خۆیدا هێناون و ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان به هه‌ندی وه‌رگرین. به‌ڵام ده‌بێت به ویژدانه‌وه ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵه به‌شداری ئه‌و جه‌نگه‌یه.
سەرۆکی عێراق وتیشی، "ئه‌و وانه‌ی ده‌بێت له رووداوه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه فێری بین ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵی رێگری له سه‌قامگیری ده‌كات و به‌ره‌به‌ستێكی گه‌وره‌شه له به‌رده‌م پیاده‌كردنی حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروستدا. ئومێد ده‌كه‌م سوود له‌و په‌ند و ئامۆژگارییه وه‌رگرین".
دەقی بەشێک لە دیدارەکە، کە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردۆتەوە/
دوای هه‌ره‌سهێنانی ئه‌فغانستان و حكومه‌ته‌كه‌ی كابوول و پاشه‌كشه‌كردنی ئه‌مریكییه‌كان، هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان له عێراق چۆن بوو؟
له راستیدا زۆر نیگه‌رانی دۆخی ئه‌فغانستان بووم. هاوسۆز و هاوخه‌میان بووم، چونكه به باشی هه‌ست به ئازاری و مه‌ینه‌تی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كێشه ململانێكاندا ده‌ژین. ئاشنای مه‌ینه‌تی و ئێش و ئازاری ئاواره‌كانم، چونكه خودی خۆم و زۆرێك له عێراقییه‌كان سه‌رده‌مانێك ئاواره بووین و به ناچاری زیدی خۆمان جێهێشتبوو.
بۆیه به په‌رۆش بووم بۆ دۆخی ناهه‌مواری گه‌لی ئه‌فغان. هاوكات ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا و جیهان له ئه‌فغانستان مایه‌ی په‌ند و ئامۆژگارییه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده ئاستی پشتیوانی نیوده‌وڵه‌تی و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانیش گه‌وره‌بن، بەڵام بێ بوونی حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست و پشتیوانی گه‌لی خۆت، ناتوانی له‌سه‌ر پێی خۆت راوه‌ستی و به‌رده‌وام بیت.
ئه‌و وانه‌ی ده‌بێت له رووداوه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه فێری بین ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵی رێگری له سه‌قامگیری ده‌كات و به‌ره‌به‌ستێكی گه‌وره‌شه له به‌رده‌م پیاده‌كردنی حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروستدا. ئومێد ده‌كه‌م سوود له‌و په‌ند و ئامۆژگارییه وه‌رگرین، ده‌رك به‌وه‌ش بكه‌ین كه زۆر پێویسته پرسی حوكمرانییه‌كی ته‌ندروست له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ناوه‌رۆكی هه‌ر به‌شدارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه جۆراوجۆره‌كان.
ئه‌و رووداوه بۆ ئێمه‌ی عێراقیش مایه‌ی په‌ند و ئامۆژگارییه‌كی گه‌وره‌یه؛ ده‌بێت ووریابین و خه‌می چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ی خۆمان بێت. ده‌بێت بۆ داكۆكیكردن له مافی وڵاته‌كه‌مان پشتمان به شه‌رعیه‌تی حوكمڕانی و هێز و بازووی خۆمان قایم بێت، ئێمه له ئێستا و ئاینده‌شدا پێویستی زۆرمان به پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، به‌ڵام له كۆتایدا ده‌بێت خۆمان ده‌رمانی ده‌ردی خۆمان بكه‌ین و په‌ره به وڵاته‌كه‌مان بده‌ین.
ئایا به‌ڕێزتان دوودڵن له مانه‌وه‌ی هإزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه؟ ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه ئه‌مریكا شێوازی سیاسه‌تكردنی خۆی بگۆڕێت و جێتان بێڵێت؟
دیاره مشتومڕێكی زۆر له‌وباره‌وه ده‌كرێت، رووداوه‌كانی ئه‌فغانستانیش لێكه‌وتی زۆری به دوای خۆیدا هێناون و ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان به هه‌ندی وه‌رگرین. به‌ڵام ده‌بێت به ویژدانه‌وه ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵه به‌شداری ئه‌و جه‌نگه‌یه.
ده‌توانم بڵێم كه ده‌رك به هۆكاره شاراوه‌كانی پشت ئه‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌م، به كاری خۆشمی نازانم پرسیاری له‌باره‌وه بكه‌م، ئه‌مریكییه‌كان خۆیان په‌یوه‌ستن به‌و پرسه‌وه. له كۆتایشدا ناكرێت و نابێت هه‌موو شكسته‌كانی خۆمان بخه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیشمان بده‌ینه‌پاڵ خۆمان.
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراقیش پێم وایه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا و كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هاریكار و پشتیوانمان بوون، به‌ڵام هێشتا پێویستی زۆرمان به‌وه‌یه بره‌و به لایه‌نی ئابووری وڵاته‌كه‌ی خۆمان بده‌ین و كۆمه‌ڵگەكه‌شمان رووەو ئاستێكی باشتر به‌رین.
له كۆتایشدا پێویستی زۆرمان به‌وه‌یه په‌یڕه‌ووی له بنه‌ماكانی حوكمڕاییه‌كی ته‌ندروست بكه‌ین، خۆمان به دوور بگرین له گرتنه‌به‌ری میكنیزمه سه‌ربازییه‌كان و روو بكه‌ینه پیاده‌كردنی میكانیزمه‌كانی گەشەپێدان، چونكه گه‌لی ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی گه‌لی ئه‌مریكا داوای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری فێركردن و ته‌ندروستی باشمان لێ ده‌كات، داواكارن به شكۆوه بژین و سه‌روه‌ری یاسا به‌رقه‌رار بێت، هیواخوازم ئه‌و كاره‌مان پێ بكرێت و هیوا و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێنینه‌دی.
پێت وایه سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان پاڵنه‌ر و ئیلهام به‌خش بێت بۆ داعش له عێراق؟
به‌ڵێ، نه‌ك هه‌ر له عێراق، بگره ئه‌مه بۆ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌ش راسته. ئه‌زموونیشمان له‌گه‌ڵ زۆرێك له رێكخراوه توندڕه‌ووه‌كان ئه‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ دووپاتده‌كاته‌وه. تۆ سه‌یرێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئامرازه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندن بكه، ئه‌و كات ده‌بینی كه زۆرێك له‌و گروپه توندڕه‌ووانه سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌سه‌ر ئه‌مریكادا وه‌ك ئیلهام به‌خش سه‌یر ده‌كه‌ن و ووره و هێزی لیوه‌رده‌گرن.
له‌و باوه‌ڕدای سعودییه‌كان و ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بکەنەوە؟
هیوادارم وابێت، راسته كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستیان له‌پێشن، به‌ڵام ئومیده‌وارین ئه‌م كاره زوو به زوو رووبدات و بگاته ئامانج. له كۆتایشدا ئێمه له ناوچه‌كه دراوسێی یه‌كترین و ئه‌گه‌ر ناكۆك و ناته‌باش بین، هه‌ر ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وامبن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ین، له بری ئه‌وه‌ی بایه‌كۆتی یه‌كتر بكه‌ین، وا باشتره ناكۆكییه‌كانی نێوانمان تاوتوێ بكه‌ین.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه، من له جاران گه‌شبینترم، له كۆتاییشدا ئامراز و میكانیزمه‌كان له گۆڕاندان، ئه‌زموونی ئه‌فغانستانیش فێری ئه‌وه‌مان ده‌كات له‌م ناوچه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژین سه‌وداسه‌ر‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌چارانه بین كه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ن.
ده‌مێكه عێراق بۆته گۆره‌پانی ململانێی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی دیکە لە ناوچه‌كەدا، له‌و ماوه دوورودرێژه‌دا ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی عێراق جه‌نگاون، تێچووی جه‌نگه‌كانیش له‌سەر سەرچاوە و روحی عێراقییه‌كان بووە و قوربانییه مرۆییه‌كانیش هه‌ر ئەوان بوون، هیوامه بتوانین دینامیك و میتۆده بگۆڕین.
عێراق ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، ده‌كرێت بیكه‌ینه خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌ب و ئێرانی و توركه‌كان.
PM:02:14:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت