لەبارەی مووچەوە ئەم چینە ئاگادار دەکرێنەوە
وێستگه نیوز ـ
پەروەردەی رانیە ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوورەکەی دەکاتەوە کە سەردانی ژمێریاری وانەبێژی بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مامۆستایان بۆ مانگی ئازاری ساڵی رابردوو.
لە راگەیاندراوێکدا پەروەردەی رانیە بڵاویکردووەتەوە، "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتیەکان و خوێندنگا ئامادەیەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین سبەینێ دووشەممە 27ی ئهیلوولی 2021، سەردانی ژمێریاریان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو".
ئەوەش هاتووە، کە کاتژمێر 9:30 سەردانی ژمێریاری بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی ئازاری 2021ـە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 20 هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە ئەمانە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتی هەرێم شایستەیەکی دیاریکراوی بۆ بڕیبوونەوە بەبڕی 300 هەزار بۆ مامۆستایانی هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس و 250 هەزار دینار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم.
PM:09:19:26/09/2021
ئهم بابهته 15896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت