له سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
دوو تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوز ـ
لەدوو چالاکی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا- بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌فیشه‌ك برینداری كردوه‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی ئه‌یلوولی 2021، تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارداده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كه بووه و تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له ئێستادا تۆمه‌تبار (س، ص) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 405 و 31، 21ی چه‌ك له‌یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ھەر ئەمڕۆ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا- بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه.
روونیشیكرده‌وه: دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئه‌مڕۆ 26ی ئه‌یلوول، تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستگیر بكرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: له ئێستادا تۆمه‌تبار (چ، أ، ر) له دایكبووی 1991 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 432 و 446و 377 له‌یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
PM:08:44:26/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت