بڕێک پارە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم تەرخان دەکرێت


وێستگە نیوز- 

ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و دەزگای تۆپ ماونتن پڕۆگرامێکی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدان لە بواری کشتوکاڵی هەرێم دەخەنەگەڕ.

بەپێی راگەیەنراوێک ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بە هاوبەشیی دەزگای تۆپ ماونتن پڕۆگرامی بزواندن و گەشەپێدانی بزنسە کشتوکاڵیەکان رادەگەیەنێت، کە ئامانج لێی پەرەپێدانە بە کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئامانجی ئەم پڕۆگرامە یەك ملیۆن دۆلاریە کە بۆ ماوەی 12 مانگە، زیادکردنی توانای پێشبڕکێکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆی عێراقە".

روونیشیکردوەتەوە، ئەم پڕۆگرامەی بزواندن و گەشەپێدانی بزنسەکانی ناو کەرتی کشتوکاڵ دەبێتە هۆی پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەی بازرگانی زۆر بچوك و بچوك و مامناوەند و بزنسی تازە دامەزراوی بواری کشتوکاڵ و کەرتی بازرگانی تایبەت بە بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لە رێی بەخشینی دارایی لە شێوەی ئامێر و خزمەتگوزاری و هاریکاری تەکنیکی بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و ئاسانکاری بۆ دروستکردنی کاری هاوبەش کە دەبێتە هۆی هاندان بە ئاڕاستەی دابەشکردنی خەرجی و فراواکردنی بزنسەکە لە بازاڕە خۆجێییەکاندا.


PM:07:03:26/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو