هه‌نگاوێكی دیكه له بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار
وێستگه نیوزـ
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاستی خستنه‌بازاڕ و فرۆشتنی دۆلاری به‌رزكرده‌وه و ده‌یه‌وێت به‌و هه‌نگاوه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زێنێت.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆیه‌كشه‌ممه 215 ملیۆن دۆلار و 131 هه‌زار و 855 دۆر خستوه‌ته بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوه، به‌م هه‌نگاوه بانكه‌كه ئاستی فرۆشتنی دۆلاری بۆ 14.36% به‌رزكردوه‌ته‌وه و هه‌ر 100 دۆلارێكیشی به 146هه‌زار و 60 دینار فرۆشتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندیی عێراق ته‌نها 188 ملیۆن و 499 هه‌زار و 208 دۆلاری خستبوه بازاڕه‌كانه‌وه و زیادكردنی بره‌كه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی بانكه‌كه‌یه بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.
PM:03:36:26/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 10004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت