حکومەتی هەرێم چوار ئۆتۆمبێل بۆ تەندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ دابینده‌كات


وێستگەنیوز-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە دابینکردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی چوار ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە بریتین (دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن/ ئەمبوڵانس) و (دوو ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری/ پیکاب).

ئەوەش هاتووە، ئامانجی بڕیارەکەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانە لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕو، "بەناوی وەزارەتی تەندروستی، سوپاسی پاڵپشتی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەردەوام فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید."


PM:09:15:13/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت