وەزارەتی تەندروستی: هەموو ڤاکسینەکان هەمان کاریگەرییان بەرامبەر جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا هەیە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە و هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە کە هەموو ڤاکسینەکانی بەردەست لە عێراق، هەمان کاریگەرییان هەیە بەرامبەر جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا، بۆیە داوا دەکەن هاوڵاتیان بەردەوام بن لە وەرگرتنی پێکوتەی پەتاکە.

دکتۆر هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی داهاتوودا شەپۆلی نوێی کۆرۆنا سەرهەڵبدات، بۆیە ئەگەر زۆربەی هاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن کاریگەری پەتاکە لەقۆناغی داهاتوودا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڤاکسینی کۆرۆنا گرنگترین هۆکارە بەرامبەر پەتاکە و لەماوەی رابردوشدا وەرگرتنی ڤاکسینەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە کاریگەری هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون و مردن بەکۆرۆنا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، سەرەڕای وەرگرتنی ڤاکسین، داواش دەکەن هەموان پابەندی رێنماییەکان بن لەوانەش بەستنی دەمامک و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.


PM:11:23:11/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو