تەندروستی کەرکوک هۆشداری لەتەشەنەسەندنی په‌تای‌ کۆرۆنا ده‌دات


وێستگە نیوز-

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایه‌تی تەندروستیی کەرکوک هۆشداری لەتەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا ده‌دات‌و دەڵێت، له‌ 95%ی توشبووانی کۆرۆنا دۆخیان مەترسیدارە.   

نەبیل بوشناق، بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوک لەڕاگەیەنراوێکدا هۆشداری ده‌دات لەتەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌و ده‌ڵێت، " لەسەدا 95ی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخیان مەترسیدارە."   

بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك داوای لەپارێزگارو ئەندامانی شانەی قەیرانه‌كان كردووە، كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدەن و تیایدا لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕابسپێرن رێگە بەكۆڕو كۆبونەوەو ئاهەنگ‌و رێورەسمی پرسەدانان نەدرێت."  


PM:08:08:10/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت