بۆ ناساندنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی گه‌یشته‌ شاری كه‌ركوك

‌قوباد تاڵەبانی لە کەرکووک

وێستگه‌ نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان گه‌یشته‌ شاری كه‌ركووك و بڕیاره‌ ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

بڕیاره‌ قوباد تاڵه‌بانی، كاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆ وتارێك پێشكه‌ش بكات، پاشان رێوڕه‌سمی ناساندنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێكیان هێناوه‌.



PM:03:44:09/09/2021






ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت