ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێمه‌وه بودجه‌ی 2022 په‌سه‌ند ناكرێت
وێستگە نیوز_
ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، به‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌ردستی په‌رله‌مان ماوه، ناتوانرێت بودجه‌ی ساڵی 2022ی په‌سه‌ند بكرێت، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش، پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێمه به یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ.
محه‌مه‌د شه‌به‌كی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئەمرۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021 رایگه‌یاند، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ىی په‌رله‌مان ماوه رێگانادات كه بودجه‌ی 2022 په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پێویستی به گفتوگۆی لیژنه‌كه و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش مانگێك زیاتری پێویسته.
وتیشی، "هێشتا كێشه‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2021ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند چاره‌سه‌ر نه‌كراون، چونكه هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 11 له بودجه‌دا، بۆیه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه ڕێگره له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2022 له‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی په‌رله‌مان ماوه".
پێشتر، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ بودجه‌ی ساڵی 2022 تاوه‌كو به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت، له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
PM:03:31:29/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت