هه‌ڵه‌بجه تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه سێ ساڵه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه ماوه‌ی سێ ساڵه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد كه ئه‌و تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە به‌پێی مادده‌یه‌كی یاسایی تایبه‌ت به دزیكردن ده‌ستگیركراوه.
وتیشی تۆمه‌تباره‌كه ماوەی نزیکەی سێ ساڵە فەرمانی گرتنی هەیە لەبەشی پۆلیسی نەهیشتی تاوانی سلیمانی بەپێی مادەی 446 443 کە تایبەتە بەدزیکردن، پاش لێکۆڵینەوەو بەندکردنیشی، دواتر راده‌ست به به‌شی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی سلێمانی دەکرێتەوە.
PM:04:34:23/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت