نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات


وێستگه‌ نیوز ـ
لەداخستنی‌ بازاڕەکانی‌ دراو لە هەرێمی‌ کوردستان نرخی‌ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عیراقی‌ گۆڕانکاریی‌ بەسەرداهات و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 900 دینار مامەڵەی‌ پێوە کرا لە کاتێکدا لە کردنەوەی‌ بازاڕدا 100 دۆلار بە 148 هەزار دینار مامەڵەی‌ پێوە دەکرا.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

هەروەها نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەی‌ بەخۆیەوە بینی‌ و 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 697 هەزار تمەن مامەڵەی‌ پێوە کرا لە کاتێکدا لە کردنەوەی‌ بازاڕدا 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 750 هەزار تمەن بوو.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە:

100 یۆرۆ بە 172 هەزار و 250 دینارە.

100 پاوەن بە 204 هەزار و 250 دینارە.

100 دۆلار بە 840 هەزار لیرەی‌ تورکییە.


PM:08:14:22/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 2612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت