بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای چه‌ند پۆستێكی تری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لە یەکێتی ده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
باژێروانی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌وه ده‌كات كه تا ئێستا سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پۆستی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌یان ماوه وه‌ریبگرن، ده‌شڵێ له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه وه‌رده‌گرین.
نزار مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌كه‌یان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌بێت جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌یان پێ بدرێت.
روونیشكرده‌وه: تا ئێستا جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌یان پێدراوه، سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌یان ماوه وه‌ری بگرن.
نزار مه‌حمود وتیشی: "به‌م نزیكانه پۆستی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه وه‌رده‌گرین، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌كاریمان كردووه".
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵه‌به‌ندی شارەزووری یەكێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه و سێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان له سنووره‌كه ماوه وه‌ریبگرن، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش پۆستی جێگری پارێزگایان وه‌رگرت".
باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بكریَت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی ماویانه وه‌ریبگرن.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هاوپه‌یمانی كوردستانیان پێكهێناوه و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یه.
PM:01:57:12/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت