65 مسقاڵ زێڕی دزیووه.. پۆلیسی هه‌ولێر ژنێكی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر ژنێكیان ده‌ستگیركرد كه 65 مسقاڵ زێڕ و بڕێك پاره‌ی دزیووه.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر تۆمەتبارێکی ژنیان بە ناوی (ز. م. ھ) دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه كه ئه‌و ژنه تۆمه‌تباره به دزینی (65 مسقاڵ زێڕ) و بڕی (2 ملیۆن و 500 هەزار دینار).
پۆلیسی هه‌ولێر زانیاریی ئه‌وه‌ی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و ئەو ژنە زێڕ و پاره‌كه‌ی به‌دیاریكراوی له كوێ دزیوه‌ن به‌ڵام ده‌ڵێت له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی نا بە تاوانەکەیدا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە گوێرەی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوه.
PM:04:03:10/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت