موقته‌دا سه‌در نوێنه‌ری خۆی له شاره‌كانی عێراق داده‌نێت و كه‌سێكیش ره‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در 12 كه‌سایه‌تیی وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له پارێزگای به‌غدا و زۆربه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دیاری كرد.
نوسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌و 12 كه‌سایه‌تییه‌ی راسپاردوه كه نوێنه‌رایه‌تیی بكه‌ن و به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی ره‌وتی سه‌در ئیداره‌ی پارێزگاكان بده‌ن.
سه‌در ئه‌و كه‌سانه‌ی به جێی متمانه‌ی خۆی داناوه و داوای له لایه‌نگرانیشی كردوه هاوكاری نوێنه‌ره‌كان بن كه ماوه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ ساڵێكه.
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه شێخ حسێن شمه‌ریه كه سه‌در بۆ شاری كه‌ركوكی دیاریكردوه و نوێنه‌ره‌كانی دیكه‌ش بۆ پارێزگاكانی موسه‌نا و بابل و زیقار و سه‌لاحه‌دین و كه‌ربه‌لا و دیاله و میسان و واست و موسڵ و بەسرە و ناوچه‌ی كازمیه و كه‌رخی به‌غدایه.
PM:07:30:08/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت