وەزیرى تەندروستى هەرێم: ئەگەر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە


وێستگه‌ نیوز-
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رەتیکردەوە کە هەرێمى کوردستان لەبوارى کۆرۆنادا پێى نابێتە هێڵى سورى مەترسییەوە و رایگه‌یاند، لە نارەنجییەکى تۆخدا بووین و هێشتا نەچووینەتە هێڵى سوور.

ئەمڕۆ سێشەممە، د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، وەزارەت لە ئێستادا لەئامادەکردنى راپۆرتێکدایە لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێم و دواى تەواوبوونى رادەستى لیژنەى باڵاى روبەروبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم و رێکخراوى تەندروستى جیهانى دەکەن.

وەزیرى تەندروستى رەتیکردەوە کە هەرێمى کوردستان لەبوارى کۆرۆنادا پێى نابێتە هێڵى سورى مەترسییەوە و ده‌ڵێت:"لە نارەنجییەکى تۆخدا بووین و هێشتا نەچووینەتە هێڵى سوور".

وەزیرى تەندروستى داواى لە هاووڵاتیان کرد کە خۆپارێزییەکەیان توندتر بکەنەوە و ئەگەر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە و نەچنە شوێنی قەرەباڵغییەوە.


PM:12:54:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 8392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو